گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپ بووە؟

پیاوێک هەوڵی شێواندنی تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزا دەدات و کێکی بەسەردا دەکات

2022.05.30 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک هەوڵی شێواندنی تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزا دەدات و کێکی بەسەردا دەکات

ناس کورد-

دوێنێ یەکشەممە لە مۆزەخانەی لۆڤەری فەرەنسا تابلۆی مۆنالیزا کە بەناوبانگترین تابلۆیە لە جیهاندا، لەلایەن پیاوێکەوە کێکێکی کرێمیی بەسەردا کرا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات بەهۆی ئەو شووشە پارێزەرەی کە دەیپارێزێت، ئەوەش بەپێی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فرانس پرێس هەوڵی داوە لێدوانی مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس وەربگرێت، بەڵام مۆزەخانەکە ڕەتیکردووەتەوە قسەی لەبارەوە بکات.

 

بەڵام بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە دوێنێ گەشتیارانی مۆزەخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و ئینستاگرام بڵاویان کردووەتەوە، ڕووداوەکە لە سەرەتای نیوەڕۆ ڕوویداوە.

 

چەند وێنەیەکیش دەردەخەن کە بەشی خوارەوەی شووشەی پارێزەری تابلۆی "مۆنالیزا" بە کرێم داپۆشراوە و لەلایەن پیاوێکەوە پاکدەکرێتەوە کە وا دەردەکەوێت پاسەوانی مۆزەخانەیە.

 

بەکارهێنەرێکی تویتەر کە ڕایگەیاندووە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا ئامادە بووە پشتڕاستی کردەوە کە بکەرەکە پیاوێکی دەمامکدار بووە و قژێکی دەستکردی لەسەردا بووە، لەسەر کورسییەکی جوڵاوی تایبەت بە نەخۆش و خاوەنپێداویستی تایبەتدا، سەرەتا هەوڵی داوە بە مشت لە تابلۆکە بدات، پاشان کێکە کرێمییەکەی بەسەردا دەکات.

 

بەکارهێنەرێکی تری تویتەرە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەو پیاوە دەردەکەوێت کە کارەکەی کردووە و لەلایەن هێزی ئەمنی مۆزەخانەکە دەبرێتەدەرەوە.

 

پیاوەکە کە جلی سپی لەبەردایە بە زمانی فەڕەنسی لەسەرە هاوار دەکات: "کەسانێک هەن زەوی وێران دەکەن، پێویستە هەموو هونەرمەندان بیر لە زەوی بکەنەوە،  هەر بۆیە ئەو کارەم کرد، بیر لە هەسارەکەمان بکەرەوە."