گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

2022.05.30 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک ئەگەری نمەباران هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 35 بۆ 41 پلەدا دەبن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکان باکور و باکوری خۆرهەڵات ئەگەری نمەباران هەیە." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە. 

May be an image of map and text