گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.05.30 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە گۆڕستانەکانی سلێمانی جێگای ناشتنی مردووی تێدا نەماوە و پێویستە تەرمی مردووان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاکبسپێردرێن، دەشڵێت، هەرکەس پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی (دووشەممە 30-5-2022) ڕایگەیاند، " ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەكەین كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەكەمان كە پێویستە بۆ لەمەودوا كەسی 'خوالێخۆش'بویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن، چونكە گۆڕستانەكانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە و قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردوە لەناو شاردا، ئەوەش ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار بگرینە بەر."