ناس کورد-
ئەندامێکى سەركردایەتی یەكگرتوو وەڵامى پەکەکەى دایەوە و دەڵێت هەڵوێستى حزبەکەى لاواز نییە و شتی ژێربەژێریان لەگەڵ كەس نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موسەننا ئەمین (29-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "پەكەكە دەبێت پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیدا بكات، بەھەمان شێوە داواشمان لە توركیاش ئەوەیە ناكرێت ھەرێمی كوردستان بكرێتە قوربانی ھیچ شەڕێكی نەخوازراو، چارەسەری ھەر گرفتێكیش لەتوركیا بە ڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ و خەباتی مەدەنی دەكرێت لەچوارچێوەی یاسا و ڕێكاری بەركارو بنەمای مافی مرۆڤ".
وتیشى "ھەڵوێستی یەكگرتوو لاواز نییە ئەوان پێیان وایە لاوازە، ئێمە شتی ژێربەژێرمان لەگەڵ كەس نییە، سەرنجی خۆمان ھەیە و ڕاشكاوانە قسەی خۆمان كردووە"
موسەننا ئەمین دەڵێت، بۆ دەبێت شەڕی پەكەكە و توركیا سەربكێشێتە باشوری كوردستان و حیزبەكانی كوردستان تووشی شەڕ بكەن؟ یەكەم كەسیش كە وەڵام بداتەوە دەبێت پەكەكە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە "ئێمە یەكگرتووین پەكەكە نین و عەقڵ و لۆژیك و ڕێبازی خۆمان ھەیە لەناو ئەجێندای كەسدا نین و ھیوادارین برادەرانی پەكەكەش وابن".