گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

لیڤەرپوڵ لەبارەی یارییەکەی شەوی ڕابردوو داوای لێکۆڵینەوە دەکات

2022.05.29 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
لیڤەرپوڵ لەبارەی یارییەکەی شەوی ڕابردوو داوای لێکۆڵینەوە دەکات

ناس کورد- 

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی پێش دەستپێکردنی یارییەکەی شەوی ڕابردوو دەکات کە ژمارەیەکی زۆر هاندەریان کە بلیتیشیان کڕیوە نەکراونەتە ژوورەوە بۆ هاندانی یانەکەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو پێش دەستپێکردنی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاندەر بەبێ بلیت چوونە نێو یاریگا، لە بەرامبەردا ژمارەیەکی زۆر هاندەری لیڤەرپوڵ کە بلیتیان کڕیبوو نەیانتوانیبوو بچنە یاریگاکە. 

 

لەوبارەیەوە یانەی لیڤەرپوڵ کە لە یارییەکەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی هێنا و نازناوەکەی لەدەستدا، داوای لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات. 

 

ئەندی ڕۆبەرتسۆن کە هاوڕێیەکی بەهۆی ئەو کێشەیەوە نەیتوانیوە تەماشای یارییەکە بکات، دەڵێت، ڕێکخستنی یارییەکە زۆر خراپ بووە. 

 

بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکانی فەڕەنسا کە یارییەکە لەشاری پاریسی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا، هەزاران هاندەر بەبێ بلیت چوونەتە ناو یاریگا، لە بەرامبەردا هەزاران هاندەریش کە بلیتیان کڕیبوو نەیانتوانیوە بچنە ناو یاریگاکە.