ناس کورد-
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیب پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی "دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قەیس خەزعەلی لە تویتێکیدا (29ی ئایاری 2022) داوای بەردەوامی دەکات لە "هێڵی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و هیواخوازە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن."
دەشڵێت، "پێویستە لەگەڵ لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان دەست بەناو دەست بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و نەهامەتییانەی ڕووبەڕووبوونەوەی بوونەتەوە."
دوێنێ لە دیداری گشتیی یەکێتی لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناونرا.