گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە

2022.05.29 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە

ناس کورد-

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق-سلێمانی/ ناوەندی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، پارەی پاداشتی ئەو کەسانە هاتووە کە رۆژی دەنگدان وەکو کارمەند لەگەڵ کۆمسیۆن کاریان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق-سلێمانی/ ناوەندی چەمچەماڵ (یەکشەممە 29-5-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو کارمەندانە دەکەین کە رۆژی دەنگدان وەکو کارمەند لەگەڵ کۆمسیۆن کاریان کردووە، پارەی پاداشتیان هاتووە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کارمەندانەی کە ڕۆژی دەنگدانی (سەربازی و گشتی) بەشدارییان کردووە لە سلێمانی بانکی ئەزمەڕ نزیک نەخۆشخانەی مناڵان پاداشتەکەیان وەردەگرن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کارمەند دەبێت کارتی دەنگدان و کارتی نیشتیمانی یان جنسیە یان جنسیە عێراقی پێبێت."