ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵهاتبوو .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 29-5-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لەنەخۆشخانەی شارن و بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕووداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوە و هەڵهاتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ح ، ك لەدایكبووی 1970) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."