گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی لابردنی ’’سەرۆکی یەکێتی’’ بڕیار دەدات

2022.05.29 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی لابردنی ’’سەرۆکی یەکێتی’’ بڕیار دەدات

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، پێشتریش بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بووە، بەڵام ڕەنگە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکرێتە سکرتێری گشتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (یەکشەممە 29-5-2022) ڕایگەیاند، "لە دوای دیداری یەکێتی پەیڕەوی حزبەکە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەموار دەکرێتەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و هەندێک بڕیار کە پێشتر دراون گفتوگۆ دەکرێن." 

 

سەبارەت بە بوونی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی حزبەکە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی، "پێشتریش بافڵ تاڵەبانی سەرۆک بووە، چونکە هاوسەرۆکی واتە دوو سەرۆک یان سێ سەرۆک کە بووە بە یەک کەس کەواتە سەرۆکە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "کێ دەڵێت سەرۆکیش دەمێنێتەوە، ڕەنگە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی بگەڕێتەوە و کاک بافڵ بکرێتە سکرتێری گشتی."