ناس كورد-
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری له پهرلهمانى كوردستان داوا لە جوتیارانی هەرێم دەكات ”گەنمەكانیان بدەنە حكومەتی عێراق.”
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولستار مەجید لەڕوونكردنەوەیەكدا (29ی ئایاری 2022) نوسیویەتی، ”ئەگەرچی بەهۆی وشکەساڵی و کەمبارانییەوە لە هەندێ ناوچە بەرهەمی گەنم بەدەست نەهاتووە و وشکبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە سایلۆکان بە ڕێكوپێكی گەنم وەردەگیرێت و وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ هەر تەنێک 850 هەزار دیناری دیاریکردووە.”
دەشڵێت، ”ئێمە لە دوێنێوە بە وردی چاودێری پرۆسەکە دەکەین،سوپاس بۆ خوا باش بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئامۆژگاری برا جوتیارەکان دەکەم گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکانی سەربە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بکەن و بەملاولای نەفرۆشنەوە.”
عەبدولستار مەجید جەختیكردووەتەوە كە ”ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین پێدەچێت بۆ ساڵی ئایندە گەنمی ئەو جوتیارانە وەرنەگرن کە ئەمساڵ ڕادەستی سایلۆکانیان نەکردووە.”