گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستە؟

هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشەی لە ڕۆنی زەیتی بایعی دێت

2022.05.29 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشەی لە ڕۆنی زەیتی بایعی دێت

ناس كورد-
وەزارەتی بازرگانی هۆكاری بوونی بۆنێكی ناخۆش لەو ڕۆنی زەیتەی لە بەشەخۆراكی مانگانە دابەش كراوە ڕوونكردنەوەی دا و دەڵێت،  ”بەكارهێنانی تەندروستییە و زیانی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، چیتر ئەو جۆرە زەیتە دابەش ناكرێت”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: "لەسەر ئەو بۆنەی لە زەیتەكە دێت، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەمان كردووە و لەسەر خەتین، دەركەوت بەهۆی ئەوەیە، زەیتی گوڵەبەڕۆژە كەم بووە و سۆیا بەكار هاتووە، رێژەی ماددەی سۆیاش لە زەیتەكەدا زیاد كراوە، ئەوەش بۆنەكەی وا لێكردووە".

 

 گوتیشی: "وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو كێشەیان داوە و گوتیان دووبارە نابێتەوە، ئەگەرچی لە رووی تەندروستییەوە هیچ زیانێكی نییە".

سۆیا جۆرە گیایەکە، لە خۆراکگەلی جۆراوجۆر دروست دەکرێت و سەرچاوە تەندروستییەكان بە باشە باسی سۆیایان كردووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا، سۆیا ماددەیەكی وەكوو گوڵەبەڕۆژەیە و بۆ زەیت بەكار دێت، گوتیشی: "ماددەی سۆیا زیاد بەكار هاتووە، ئەوەش بۆنەكەی گۆڕیوە بۆ هاوشێوەی بۆنی ماسی".

لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، بۆ هەر كەسێک یەک دەبە زەیتی یەك لیتری دابەش دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل دڵنیاییەكی بە هاووڵاتییان دا و گوتی: "هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، ئەو رۆنەی دابەش كراوە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نییە، هەر ماددەیەكی بەشەخۆراك، كە لە بەغداوە دەنێردرێت، دوای پشكنینی تەندروستی ئینجا دابەش دەكرێت".

ئەو بەرپرسە هەواڵێكی خۆشی راگەیاند و گوتی: "ئەم مانگە ئەو زەیتەی دەدرێت لە جۆری ئاڵتوونسایە و هیچ جۆرە بۆنساردێكی لێ نایەت".