گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئیسڕائیلییە توندڕەوەكان چوونەناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا

2022.05.29 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسڕائیلییە توندڕەوەكان چوونەناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا

ناس كورد-
بەیانی ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتی ئیسرائیل لە رێگەی دەروازەی ڕۆژئاواوە چوونەناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا، ئەمەش لەکاتێکدایە شارەكە بە دۆخێکی گرژییدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی رێپێوانی ”ئاڵاکانەوە” کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسیۆنالیستە جوولەکەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێپێوانێک بە ئاڵا لە شاری قودس ڕێکدەخەن، لە نمایشێکدا کە ڕەنگە ببێتە هۆی دووبارە توندوتیژی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان.

 

ئەم نمایشە ساڵانە لە ساڵیادی داگیرکردنی شاری کۆنی قودس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1967 و هەزاران ئامادەبوو لە شەقامە تەسک و بەردینەکانییەوە ئامادە دەبن.