گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەموولایەک سودمەند دەبن’’

ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی: ھەرێم دەبێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی وزەی جیھانی

2022.05.28 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی: ھەرێم دەبێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی وزەی جیھانی

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی مەسرور بارزانی دەڵێـ، حکومەتی ھەرێم دەبێتە بەشێک لە چارەسەرکردنی قەیرانی وزەی جیھانی بەپێی قەبارەی خۆی، بەڵام لەسەر حسابی ھیچ وڵاتێک نابێت، چونکە ئێستا قەیرانێکی وزە دروست بووە و نرخی نەوتیش بەپێی ئەو بارودۆخەی ھەیە، بەردەوام لە ھەڵکشاندا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دکتۆر بێوار خنسی، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی (28ی ئایاری 2022) گوتی: ''لەو قەیرانی وزەیەی بەھۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیاوە لە جیھاندا سەری هەڵداوە، ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکە و بەپێی قەبارەی نەوتی خۆی، ئەگەر ئەمنیەت ھەبێت و وڵاتانیش پاڵپشت بن ھەرێمی کوردستان دەتوانێت بەرھەمی نەوتی خۆی زیاد بکات و ھاوکار بێت بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی بۆ کەمیی وزە دروست بووە، چارەسەر بکرێت و داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، بۆیە دوو سوودی ھەیە؛ ھەم بۆ ھەرێم و هەم بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وزە لە جیهاندا.''

 

دکتۆر بێوار خنسی گوتیشی: ''ئەوەی ھەرێمی کوردستان دەیکات لەسەر حسابی ھیچ وڵاتێک نییە و ھەریەکە و بە ڕێژەیەک بەشداری دەکات لە چارەسەرکردنی قەیرانی وزە لە جیھاندا، بۆیە ھەم ھەرێم سوود لەو ھەنگاوە وەردەگرێت و ھەم وڵاتان کێشەکەیان بەرەو چارەسەرکردن دەچێت.''

 

خنسی باسی لەوەش کرد: ''نرخی نەوت بەو شێوەیە بڕوات بەردەوام لەزیاد بووندایە و زیاتریش بەرز دەبێتەوە، چونکە ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە وا دەکات بەھۆی ململانێوە نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە، بۆیە دۆخەکە بە جۆرێکی لێ کردووە کە لێدوانێکی باش چەند دۆلارێک نرخی نەوت بێنێتە خوارێ و لێدوانێکی توند چەند دۆلارێک نرخی نەوت بەرز بکاتەوە، بۆیە ھەموو پێشبینییەکان وان کە نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە، نەک دابەزین.''

 

گوتیشی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی ئەمنییەت دابین بێت و حکوومەتێکی نوێ لە عێراق دروست بێت و یاسایەکی نوێی نەوت و غاز دەربکرێت و کەرتی نەوت ڕێک بخرێت و ئیدارەی کەرتی نەوت بکرێت کە لەگەڵ بنەماکانی دەستووری عێراق بگونجێت، ئەوەش دەبێتە ھێزێکی گەورە بۆ پێشخستنی کەرتی نەوتی ھەرێمی کوردستان.''