گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وێنە

ئێران بنکەیەکی نهێنیی هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پارێزگای کرماشان ئاشکرا کرد

2022.05.28 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بنکەیەکی نهێنیی هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پارێزگای کرماشان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

سوپای ئێران چەند ڤیدیۆ و زانیارییەکی لەبارەی بنکەیەکی سەربازیی نهێنیی ژێرزەوی ئاشکرا کرد کە تێیدا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگیراون، هەرچەندە شوێنەکەی بەدیاریکراوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەڵێت "لەناو دڵی چیای زاگرۆسدا لە پارێزگای کرماشاندایە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس گەورەترین زنجیرە چیایە کە بە درێژایی خاکی کوردستانی گەورە پاڵکەوتووە و لە ناوچەی وان لە باکووری کوردستانەوە دەست پێ دەکات تا ناوچەی کرمان لە ئێران، هەزار و 600 کیلۆمەتر درێژەی هەیە.

 

تەلەڤزیۆی فەرمیی ئێرانی ڕاپۆرتێکی پێنج خولەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پەیامنێرەکەیان بە چاوبەستراوی دەبرێتە ئەو بنکە نهێنییە کە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدا هەڵگیراون کە یەکێکیان "ئەبابیل-5"ـە کە دەتوانێت مووشەکی قائیم-9 هەڵبگرێت کە هاوشێوەی مووشەکی هێڵفایەری ئەمریکییە.


عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی سوپای ئێران دەڵێت، "بێ گومان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزترینە لە ناوچەکە، تواناکانمان بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەردەوامە."

 

پەیامنێرەکەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت بە گەشتێکی 45 خولەکی بە هەلیکۆپتەر لە کرماشانەوە چووەتە ئەو بنکە سەربازییە نهێنییە.


دەشڵێت، تەنیا لە کاتی گەیشتن بە بنکەکە ڕێگەی پێدراوە ئەو شتەی چاوی پێ بەستراوە لای ببات.


لە گرتە ڤیدیۆیییەکەدا دیارە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پڕچەککراون بە مووشەک و لە تونێلێکدا دانراون کە دەگوترێت سەدان مەتر لە ژێر زەویدان.

 

me_ga.php?id=5254me_ga.php?id=5255me_ga.php?id=5259me_ga.php?id=5260me_ga.php?id=5256me_ga.php?id=5258me_ga.php?id=5257