گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران چاودێری کەشتیە جەنگییەکانی بەریتانیا دەکات

سوپای پاسداران تۆماری دەنگی هۆشدارییدانی بە کەشتیەکی جەنگی بەریتانیا بڵاوکردەوە

2019.07.29 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران تۆماری دەنگی هۆشدارییدانی بە کەشتیەکی جەنگی بەریتانیا بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران تۆماری دەنگی هۆشدارییدانی تیمێکی سوپای بە کەشتییەکی جەنگی بەریتانی بڵاوکردەوە کە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی کەشتیە نەوتیەکەدا هەوڵی ڕزگارکردنیداوە. . بەپێی ئەو تۆمارە دەنگیە، هێزەکانی پاسداران هۆشداری دەدەنە کەشتیەکی جەنگی بەریتانیا کە لە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەکە نزیک نەبێتەوە و بەپێچەوانە دەکەوێتە مەترسیەوە. . هاوکات لەگەڵ تۆمارە دەنگیەکەدا، دیمەنی چاودێرییکردنی کەشتیە جەنگیەکەی بەریتانیا لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاوکراوەتەوە. . لە بەشێکی دیکەی تۆمارە دەنگیەکەدا هیزەکەی سوپای پاسداران دەڵێت: "فرمانتان پێ دەکەم خۆتان بە ئۆپراسیۆنەکەم تێکەڵ نەکەن و دوور کەونەوە بە پێچەوانەوە ژیانتان دەکەوێتە مەترسیەوە." . کەشتیەکەی بەریتانیا ناوی ئێف 236، کەشتییەکی جەنگیەو بۆ پارێزگارییکردن لە کەشتیە بازرگانییەکانی بەریتانیا ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کراوە. . پێشتر بەرپرسێکی باڵای سوپا ڕایگەیاندبوو هێزی دەریایی بەریتانیا لە نزیک ڕووداوەکە بوون و نەیانتوانیوە کەشتیەکەیان رزگاربکەن. . ڕۆژی چوارشەممە، 19ی حوزەیرانی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی گەڕووی هورمۆز کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیای کۆنتڕۆڵکرد. . [embed]https://www.youtube.com/watch?v=oSw6DMsWebQ&feature=youtu.be[/embed]