گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئێران پێشبینی دەکات ئاستی هاوردەی کاڵا لەلایەن عێراقەوە بگاتە یەک ملیار و نیو

2022.05.28 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران پێشبینی دەکات ئاستی هاوردەی کاڵا لەلایەن عێراقەوە بگاتە یەک ملیار و نیو

ناس کورد-

یەحیا ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق پێشبینی دەکات ڕێژەی هاوردەکردنی کاڵای سەرەتایی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە بگاتە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەو ڕێژەیە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا ئیسحاق بە ئاژانسی هەواڵیی "فارس"ی ئێرانی (28ی ئایاری 2022) ڕاگەیاند کە بەهۆی "لابردنی ئاستەنگ و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دۆخی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی باشتر بووە."

 

ئەو بەرپرسە وتیشی، "لە بواری كارەبا و وزەدا ڕێككەوتنی باشمان كردووە، هەروەها ڕێككەوتنیش كراوە سەبارەت بەو قەرزانەی كە عێراق لەسەریەتی، بەو پێیەی بەڵێندەران لە كۆمپانیا عێراقییەكان پابەندبوونەكانیان لەو بارەیەوە جێبەجێ كردووە."

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق ساڵی رابردوو نۆ ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێشکەوتنێکی باش لەو هەناردەکردنانەدا بەدیهاتووە، بەڵام دەبێت چاوەڕێی ئەو ئامارە گومرگیانە بین کە لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە".

 

ناوبراو ئاماژەی بە پەیوەندییە باشەکانی باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کرد و گەشبینی خۆی دەربڕی کە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری باشتر لەگەڵ عێراق.