گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری بارزگانیی هەرێم: زۆر بە خێرایی پارەی جوتیاران دەدرێت

2022.05.28 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بارزگانیی هەرێم: زۆر بە خێرایی پارەی جوتیاران دەدرێت

ناس کورد- 

 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئایار یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمە لە پارێزگای هەولێر، دەشڵێت، ئەو گەنمەی ئەمڕۆ هاتووە گەنمێکی باشە و هیوادارن گەنمی سەرجەم جوتیاران بەوشێوەیە بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی وەرگرتنی گه‌نمی جووتیاران (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "پێشتر رامانگەیاندبوو لە 25ـی مانگەوە دەستدەکەین بە وەرگرتنی گەنم، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەست بە دروێنە نەکرابوو، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمە لە شاری هەولێر."

 

وتیشی، "ئەو بارهەڵگرانەی ئەمڕۆ گەنمیان هێناوە بۆ سایلۆ، بە چەند قۆناغێک پشکنین بۆ نموونەی گەنمەکانیان کراوە، خۆشخبەختانە گەنمێکی باش دەرچووە و هیواخوازین گەنمی رۆژانی داهاتووش بەمجۆرە بە پاک و خاوێنی بێنە ناو سایلۆوە".

 

لەبارەی پارەی جوتیاران، کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەدا، "زۆر بە خێرایی پارەی جوتیاران دەدرێت، هاوکات هەر لە ئێستاوە بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی بۆئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەست دەکەن."