گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێك

دادگای فیدراڵی لە محەمەد حەلبوسی دەپێچێتەوە

2022.05.28 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی لە محەمەد حەلبوسی دەپێچێتەوە

ناس کورد- 

لەسەر سکاڵای پەرلەمانتار، باسم خەشان، دادگای فیدراڵی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەپێچێتەوە، پەرلەمانتارەکەش دەڵێت، ئەگەر نەیتوانی داواکە بباتەوە ئەوا دەستلەکارکێشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 29-5-2022، دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە لەبارەی شکاندنی سوێندی یاسایی و پێشێلکردنی دەستور کە پەرلەمانتاری سەربەخۆ، باسم خەشان لەسەری تۆماری کردووە. 

 

هەر لەوبارەیەوە باس خەشان لە تویتێکدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، " دەمەوێت لە رێگەی دادگاوە بیسەلمێنم كە محەمەد حەلبوسی سوێندی یاسایی شكاندووە، ئەمەش ئەرك و تایبەتمەندی دادگایە، ئەگەریش نەمتوانی ئەوە بكەم ئەوە ئامادەم دەست لەكار بكێشمەوە." 

 

كێشەی سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتاری سەربەخۆی نزیك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی باسم خەشان دەگەڕێتەوە بۆ خولی پێشوو كە حەلبوسی بەهاوكاری سەدرییەكان بڕیاری دادگای جێبەجێ نەكرد لەبارەی دەرچوونی بۆ پەرلەمان، لەم خولەشدا رایگەیاند كە بڕیاری وەرگرتووە لە پەرلەمانتاران كە خەشان بۆی نەبێت ببێتە ئەندامی هیچ لیژنەیەك و تا كۆتایی خولەكەش مافی بەشداریکردنی نەبێت.

 

me_ga.php?id=37092