گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سکرتێر و جێگری سکرتێر’’

’’یەکێتی بڕیار لە چارەنوسی لاهور شێخ جەنگی دەدات’’

2022.05.28 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەکێتی بڕیار لە چارەنوسی لاهور شێخ جەنگی دەدات’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی دیداری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە دیداری یەکێتیدا پێداچوونەوە بە سیستمی هاوسەرۆکیدا دەکرێت و پێدەچێت ئەو سیستمە بە تەواوی لابدرێت و بافڵ تاڵەبانی وەک سکرتێری یەکێتی دیاری بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێباز بێرکۆتی، کادری پێشکەوتووی یەکێتی و ئەندامی بەشدار لە دیداری یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "لە دیداری یەکێتیدا پرسی پۆستەکەی بافڵ تاڵەبانی باس دەکرێت و دەخرێتە بەردەم گفتوگۆ و پێدەچێت سیستمی هاوسەرۆکی بەتەواوی کۆتایی پێبهێنرێت." 

 

وتیشی، "دیدار بۆ ئەوەیە گۆڕانکاری لە هەندێک شتدا بکەیت کە لەنێو حزب کاری پێناکرێت یاخود بەرجەستەکردنی لە ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبووە و پێویستە گۆڕانکارییان تێدا بکەیت."

 

سەبارەت بەوەی یەکێتی بەرەو سیستی سەرۆکایەتی دەڕوات یاخود سکرتێری، ڕێباز بیرکۆتی ئاماژەی بەوەکرد، "هەردووکی ئەگەری کراوەیە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەڵام لە ئەدەبیاتی یەکێتیدا سەرۆک شتێکی نامۆیە و لەگەڵ دیدی یەکێتیدا ناگونجێت، زیاتر شێوازی سکرتێر و جێگری سکرتێریی پەیڕەو کردووە، بۆیە پێموایە سکرتێر زیاتر لەگەڵ یەکێتیدا دەگونجێت." 

 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دیداری گشتیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە سێ مانگە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاری بۆ دەکات و بڕیارە 12 هەزار کەس بەشداری تێدا بکەن.