گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی خۆڵبارین و گەرما بەڕێوەیە.. هەرێمی کوردستانیش؟

2022.05.27 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی خۆڵبارین و گەرما بەڕێوەیە.. هەرێمی کوردستانیش؟

ناس کورد-

پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بۆ عێراق دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هەروەها لە هەفتەی داهاتووشەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدی، کەشناسی دیاریی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (27ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دوای ئەوە بە درێژایی مانگی ئایار پلەکانی گەرما لە سییەکاندا بوو، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بە شێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور."

 

دەشڵێت، "بەرزبوونەوەکە ناوچەکانی باکور (هەرێمی کوردستان) دەگرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر، ئەوەش بەهۆی بوونی بەرزەپاڵەپەستۆ لە ناوچە بەرزەکاندا."

 

لەبارەى ئاڕاستە و خێرایی با، ئەو کەشناسە دەڵێت، "بای باکوری ڕۆژئاوا چالاک دەبێـت بە تایبەت لە ناوچەکانی باشور و بەهۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی لەگەڵ دەبێت، لەوانەیە شەپۆلەکان بگەنە باشور موسڵ و باکور ئەنباریش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەڵام بە شێوەیەک کەم کاریگەری دەبێت بۆسەر ناوەڕاستی وڵات."

me_ga.php?id=37085