گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە چ بیانوویەک؟

گروپێکی شیعی داوای ڕوخاندنی پەیکەری ئەبوجەعفەری دامەزرێنەری بەغدا دەدەن

2022.05.27 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
گروپێکی شیعی داوای ڕوخاندنی پەیکەری ئەبوجەعفەری دامەزرێنەری بەغدا دەدەن

ناس کورد-

هێزێکی چالاکییە مەدەنییەکان لە شاری بەغدا چواردەوری پەیکەری ئەبوجەعفەر مەنسوریان دا بۆ پاراستنی، ئەوەش دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێک بەرپا کرا بۆ ڕوخاندنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوجەعفەری مەنسور، دووەم خەلیفەی خیلافەتی عەبباسیە و لە بەھێزترینیانە، ئەبوجەعفەر مەنسوڕ دامەزرێنەری شاری بەغدایە کە دواتر بووە پایتەختی دەوڵەتی عەبباسی و ساڵی 754ی زاینی دەسەڵاتی گرتەدەست تاوەکو ساڵی 775 کۆچی دوایی کرد.

 

چەند ڕۆژێکە گروپێکی شیعی بانگەشەی ڕووخاندنی پەیکەرەکە دەکەن بەوپێیەی ناوبراو بکوژی ئیمام سادقە کە شیعەکان بە یەکێک لە پێشڕەوەکانی خۆیانی دادەنێن.

 

me_ga.php?id=37081