گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی

2022.05.27 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی

ناس کورد-

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراقیش دەڵێت، لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێکارەکان بۆ گۆڕینی پاسپۆرتەکە دەگیرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجد عەدنان، بەڕێوەبەری گشتيی پاسپۆرتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (27ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، لە ھەوڵدان بۆئەوەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە ستانداردی جیھانی دەربکەن، بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2022 رێکارەکان بگیرێتەبەر، ئەوەش یەکەم ھەنگاوە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھاووڵاتیان ناچارناکرێن پاسپۆرتەکانیان بگۆڕن، بەڵکو ھەردوو پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێن و ھیچ کێشەیەک دروست ناکات، تادەستەی فڕۆکەوانی جیھانی داوانەکات کارکردن بە پاسپۆرتی کاغەزی رابگیرێت، ھاووڵاتی دەتوانێت بەردەوام بێت لەبەکارھێنانی پاسپۆرتی کاغەزی.

 

وتیشی، "دەرکردنی ئەم پاسپۆرتە بەپێی مەرجەکانی دەستەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتییە کە پێویستی بە بوونی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هەیە".

 

ماجد عەدنان باسی لەوەشکرد، "کاتێک داتابەیس بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەواو دەبێت، هاوڵاتی بەهیچ شێوەیەک پێویستیان بە بەڵگەنامەکان نابێت" و دەڵێت، "کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی بەپێی داتابەیسەکە دەردەکرێت".