گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی لەسەر دەنگدانی دژی ئیسرائیل ڕوونكردنەوەی دا

2022.05.27 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەسەر دەنگدانی دژی ئیسرائیل ڕوونكردنەوەی دا

ناس کورد-

عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لەبارەى دەنگدانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەى پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، "بە دەنگدانمان بە یاساکە مانای وانییە بەشێك بین لە بەرەی بەرخۆدان (موقاوەمە)."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات کەرەم لە تویتێکیدا (27ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دەنگدانمان دژی ئیسرائیل مانای وا نییە کە ئێمە لە بەرەی بەرخۆدانین (موقاوەمە)، چونکە ئەو بەرخۆدانە پڕۆژەیەکی ئاینی ئایدیۆلۆجییە و دژیەکە لەگەڵ فەلسەفەی دەوڵەتی نیشتمانیی مەدەنی دیموکراتی."

دوێنێ پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد.  

  

یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کە ڕۆژى (11-5-2022) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.  

  

بەپێی یاساکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.