گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

پێنج گەنج بە تۆمەتی ڕفاندنی كەسێك دەستگیركران

2022.05.27 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج گەنج بە تۆمەتی ڕفاندنی كەسێك دەستگیركران

ناس كورد-

بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پولیسی سلێمانی (27ی ئایاری 2022) دەڵێت، ”مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزووری سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەك و برینداركردنی.”

 

”دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمار كرد كە وا لە لایەن چەند كەسێكەوە رفێندراوەو ئازاردراوەو بریندار كراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا سەرجەم تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.”

 

لەئێستادا تۆمەتباران :
ه ، ع ، م لەدایكبووی 1988
أ،أ، ر لەدایكبووی 2002
ب ، م ، ح لەدایكبووی 2000
أ ، ت ، ع لەدایكبووی 1999
ش ، ت ، گ لەدایكبووی 2004

”هۆكاری رفاندنی سكاڵاكار بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە سكاڵاكار پاسەوانی باخچەیەكەو یەكێك لە تۆمەتباران درەنگانێكی شەو ویستویەتی بچێتە ناو باخچەكەوە پاسەوانەكە ڕێگەی نەداوە ، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری تر هەڵیانكوتاوەتە سەر سكاڵاكارو رفاندویانەو ئازاریان داوەو برینداریان كردووە.”