ناس كورد-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای زه‌ڕایه‌ن- ده‌ربه‌ندیخان ژن و پیاوێك گیانیان لەدەست دا كه پیاوه‌كه ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی رائید له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ی ئایاری 2022) ڕووداوەكە له‌سه‌ر رێگای نێوان زه‌ڕایه‌ن -ده‌ربه‌ندیخان رویدا، ئۆتۆمبێلێك كه دوو كه‌سی تێدابوه خۆی كێشاوه به راگرێكی رێگاكه‌دا و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردوكیان كۆتایی به‌ژیانیان هاتووە.
شۆفێره‌كه ناوی (م، ح) و ته‌مه‌نی 54 ساڵه و پله‌ی رائیده له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هاوسه‌ره‌كه‌شی ناسنامه‌ی پێ نه‌بوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیشیان پاسۆردی له‌سه‌ره تا ئێستا نه‌توانراوه كه‌سوكاریان بدۆزرێته‌وه.
ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراون، داواش له‌كه‌سوكاریان ئه‌و دو كه‌سه ده‌كه‌ین، سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكه‌ن و ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.