ناس کورد-
ڕۆژێک دوای کوشتارگەی تەکساس کە تێیدا 19 منداڵ و دوو مامۆستا کوژران، پیاوێک لەکاتی ڕاستەوخۆدا، دەمانجەکەی ئاڕاستەی کامێرای کەناڵی فۆکس 32 دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، جوانی لوم، پەیامنێری کەناڵی فۆکس 32ی هەواڵی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بەشداری بەرنامەی بەیانی باش شیکاگۆ (Good Day Chicago) دەکات، پیاوێک لە پشتییەوە دەمانجەکەی ڕوو لە کامێرا دەکات و بە خێرایی لای دەبات.
پەیامنێرەکەی فۆکس 32 هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە، بەڵام پۆلیس وێنە و ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات هەرکەس زانیاری هەبێت لەبارەیەوە بە پۆلیسی بدات.