گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زياتر بزانە

ئەمینداری یەکگرتوو داوای ’’ڕێکخستنەوەی خێرای ماڵی سونە’’ دەکات

2022.05.27 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری یەکگرتوو داوای ’’ڕێکخستنەوەی خێرای ماڵی سونە’’ دەکات

ناس کورد-

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین نیگەرانی خۆی بۆ ماڵی سونە خستەڕوو کە "ماڵێکی دابەش بووە بەسەر دوو ئاڕاستەدا" و داوای "ڕێکخستنەوەی خێرای دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەی سەردانەکەیان بۆ شاری بەغدا، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبوونەوە.


بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەکەی، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لە وتەیەکدا "نیگەرانی خۆی بۆ ماڵی سونە خستەڕوو کە ماڵێکی دابەش بووە بەسەر دوو ئاڕاستەدا" و ڕایگەیاند، "لەم دۆخە هەستیار و مەترسیدارەی عێراق، دەبوو ماڵی سونە تۆکمە و یەکڕیز بێ ، نیگەرانین کە تووشی دابەشکاری هاتوون، دۆخی عێراق ئەم هەموو دابەش بوونەی نێوخۆی ماڵی پێکهاتەکانی هەڵناگرێت، ماڵی کورد و ماڵی شیعەش حاڵیان باشتر نییە، دەرئەنجام وڵاتی فرێداوەتە ناو قەیرانی بنبەستی سیاسییەوە."


دەشڵێت، "بۆ چارەسەر ئێمە وای دەبینین کە نێوخۆی ماڵی پێکهاتەکان ڕێکبخرێتەوە، هەر بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە ماڵی سونە لەسەر یەک بەرنامەی نیشتیمانی کۆببنەوە."


جەختیکردەوە "هاوکێشەکان وایە لایەک ناتوانێ لایەکەی تر سفر بکات، لە ئەسڵیشدا نابێ هیچ لایەن و هیچ پێکهاتەیەک بیر لە سفر کردنی بەرامبەرەکانیان بکەنەوە، هاووڵاتیان ژیانیان دەوێ نەک شەڕ، ئەوەش بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەکانە کەشی ژیانێکی خۆش و ئارام بڕەخسێنن."