ناس کورد-
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە لە چارەسەرکردنی کێشە جیھانییەکاندا لەگەڵ چین کاربکەن بەڵام لە بەرامبەر زیادبوونی دەستدرێژییەکانی ئیدارەی چین سوورن لەسەر پاراستنی سیستمی نێودەوڵەتی و وتی: "ئێمە بەدوای پێکدادان یان جەنگێگی نوێی ساردهوه نین، بە پێچەوانەوە سوورین لەسەر خۆبەدوورگرتن لەوانە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنتۆنی بلینکن لە میانی بەشداریکردنی لە پانێلێک لە واشنتۆنی پایتەخت ھەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن لە بەرامبەر چین و جەنگی ڕوسیا و ئۆکراینا کرد.
ئەنتۆنی بلینکن هێرشی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتینی بۆسەر ئۆکراینا بە "ھێرشێک بۆسەر سیستمی نێودەوڵەتیی" ناوبرد و ئاشكرایكرد، بەھیچ شێوەیەک ئەم ھێرشانەیان بۆسەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی ئۆکراینا قبوڵ نەکردووە و لە نێو سیستمی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبن لە بەرگرییکردن لەو پرنسیپە سەرەکییانە.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لەگەڵ چین وڵاتێکی دیکەدا بەدوای جەنگێکی نوێی سارددا ناگەڕێت و گوتی: "ئێمە هەستیاریین لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکی جددیی و درێژخایەنی چین بۆ سەر سیستمی نێودەوڵەتیی. چین تاکە وڵاتە کە ئارەزووی ھەیە سیستمی نێودەوڵەتیی دابڕێژێتەوە و خاوەنی ھێزی ئابووری، دیپلۆماتیی، سەربازیی و تەکنەلۆژیایە بۆ ئەنجامدانی ئەمە".
ئەنتۆنی بلینکن باسی لە دیدگای مامناوەندی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین کرد و گوتی: "ھەروەک سەرۆک بایدن ئاماژەی پێدا ئەم دە ساڵە یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ساڵانی داھاتوو. ئەو ھەنگاوانەی کە لە ناوەوە و دەرەوە دەینێین دۆخمان لە ئایندەی نزیکدا دیاریدەکات. لەبەر ئەم ھۆکارە دەتوانین دیدگاکەمان لەسێ وشە کورتکەینەوە: وەبەرھێنان بکە، ھاوپەیمانێتی درووست بکە و رکابەری بکە".