گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هەڵوێستی واشنتن ئەمریکا لەبارەى یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل لە عێراق

2022.05.27 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی واشنتن ئەمریکا لەبارەى یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل لە عێراق

ناس کورد-

کۆشکی سپی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەى یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کە دوێنێ پێنجشەممە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نید پرایس، سەرۆکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا (27ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، "ئەمریکا نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەبارەى یاساکە" و دەڵێت، "چونکە ئەو یاسایە ئازادی ڕادەربڕین دەخاتە مەترسییەوە و هەوڵی دروستکردنی ژینگەیەکی دوژمنایەتی دەدات، هەروەها دژیەکە لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە دراوسێکانی عێراق بەدەستیانهێناوە لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەمریکا وەک هاوبەشێکی بەهێز و هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل دەمێنێتەوە."

 

دوێنێ پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد.

 

یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کە ڕۆژى (11-5-2022) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.

 

بەپێی یاساکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.