ناس کورد-
بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی ئەستێرەی لاوی یانەی مۆناکۆ، ئۆریلن چوامینی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی کردەوە و ئەو یاریزانەشی لە ڕیاڵ مەدرید ڕفاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا (پێنجشەممە 26-5-2022) بڵاویانکرەوە، ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی چوامینیی 22 ساڵ بە گرێبەستەکەی یانەی پاریس سانجێرمان ڕازی بووە و پەیوەندیی بەو یانەیەوە دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەدا و بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەموو شتێکی یەکلایی کردبووەوە، بەڵام هاوشێوەی گرێبەستەکەی مباپێ لە دوا ساتدا ناسر خڵێفی، سەرۆکی یانە پاریسییەکە ئەو گرێبەستەشی لە بەرژەوەندیی یانەکەی یەکلایی کردەوە.