گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێکی بەریتانی: سەركردە شیعەكان سێ بژاردەیان داوە بە سەدر

2022.05.26 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی بەریتانی: سەركردە شیعەكان سێ بژاردەیان داوە بە سەدر

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بەڕیتانی چوارچێوەی هەماهەنگی سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم موقتەدا سەدر کە یەکێکیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنێکی نوێیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "میدڵ ئیست"ی بەڕیتانی (پێنجشەممە 26-5-2022) سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان زیاتر لە جارێک دەستکاری ئەو بەیاننامەیان کردووە کە تیایدا وەڵامی موقتەدا سەدریان دایەوە کاتێک وادەی 30 ڕۆژی پێداون بۆ پێکهێنانی حکومەت. 

 

ماڵپەڕەکە لەزاری دوو سەرچاوەی بەشدار لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سێ بژاردە بخەنە بەردەم موقتەدا سەدر." 

 

بەوتەی ئەو دوو سەرچاوەیە کە قسەیان بۆ ماڵپەڕە بەریتانییەکە کردووە بژاردەکان ئەمانەن: 

 

١ -  سەدر ببێتە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەتێکی "تەوافوق"ی پێکبهێنرێت کە دەسەڵاتەکان تیایدا هاوبەش بێت و ساڵێک بەردەوام بێت، ئەگەر ئەو حکومەتە شکستی هێنا، ڕاستەوخۆ سەدر ئەو حکومەتە زۆرینەیە پێکبهێنێت کە خۆی دەیەوێت.

 

٢ -  هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ.

 

٣ -  دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە.