گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چیرۆکی خۆشەویستی کوڕێک و ژنێک لە هەرێم و ’’نەبوونی پەردەی کچێنی’’

2022.05.26 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی خۆشەویستی کوڕێک و ژنێک لە هەرێم و ’’نەبوونی پەردەی کچێنی’’

ناس کورد-

 

د. دیلمان ئازاد خۆشناو پسپۆری پزیشکی دادوەری لە نوسینێکدا چیرۆکی گەنجێک دەگێڕێتەوە کە پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ ژنێکدا هەیە کە پێشتر هاوسەری هەبووە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، بەڵام خێزانەکەی ڕێگرن لەوەی کوڕەکەیان هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو ژنەدا بکات "چونکە پەردەی کچێنی نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پزیشکە دەڵێت، کوڕەکە وتویەتی، "لە ڕاستیسدا منیش حەز دەکەم خوێنی پەردەی کچێنی ببینم تا هەست بکەم کە پیاوم بۆیە دەمەوێت ئەگەر بتوانی پەردەی کچێنیەکەی چاک بکەیتەوە هەتا منیش لە بینینی ئەو چەند دلۆپە خوێنە بێبەش نەبم." 



دەقی چیرۆکەکە لە زارر د. دیلمان ئازاد خۆشناو: 

 

حاشا کردن لە کوڕەکەت

واتە لە گۆڕنانی دڵی کوڕەکەت .

خوێندنەی ئەو دایلۆگە .

دەبێتە هۆکاری تێگەیشتنت لە ئازار نەدانی ڕۆڵەکەت .

دەنگی زەنگی موبایلەکەم هات وبینیم ژمارەیەکی نەناسراوە .وەک پیشەی هەمیشەییم فەرموم لە زەنگەکە کرد گوێم لەدەنگێکی حەزین بوودوایی سڵاو گوتی دکتورە لەنێوان لەدەستدانی خۆشەویستەکەم و خێزانەکەماندامخەریکە دەرونم دەڕوخێت .

مەگەر جەنابت بە هانامەوە بێیت.

گوتم لەسەر خۆ و بەهێمنی لۆم باسبکە . بزانم ئایا لە پسپوریەکەم نزیک بێت گومانت نەبێت لەوەی

هەرچی بکرێت دەستم ناگێڕمەوە لە هاوکاریت .

کوڕ ..  دکتورە من ژنێکم خۆش دەوێت بەر لە

سێ ساڵ ئەو پرۆسەی هاوسەر گیری ئەنجامداوە بەڵام

ساڵێکیش دەبێت جیا بویتەوە لە هاوسەرەکەی .

ئێستا ماوەی سێ مانگە تەواو تەواو یەکترمان خۆش دەوێت .دکتورە بەڕاستی نایشارمەوە ئەمن بە هەموشێوەیەک چاودێری ئەو ئافرەتەم کردیە لەڕاستیدا هەتا دڵت حەزبکا ئەو خاتونێکی خاوەن ئاکاری جوانە

ئەو بە ڕەوشتە جوان و ژنانیەکەی ئەمنی خستۆتە ژێر باڵی خەمێکی هەتا بڵێی قوڵ .

ناتوانم دەست بەرداری ببم جونکە ئەو هیچ کێشەیەکی نیە و زۆریش یەکترمان خۆش دەوێت تەنها کێشەی دڵخوازەکەی من مێردێکی کردوەو ئیستا جیابۆتەوە لە هاوسەرەکەی.

من .. ئێ ئیستا کێشەت جیە لۆ ناجیە خوازبێنی و داوای ناکەی ؟

دکتورە خێزانەکەم واتە دایک و باب و برام ناهێڵن هاوسەرگیری بکەم .ئەوان گەورەترین بەربەستی گەیشتنی منن بە دڵخوازەکەم .

من:ئێ باشە هۆکاری سەرەکی باس بکە

ژنێک خاوەنی ئاکار و ڕەوشتی جوان بێت و دڵی هەردوکتان ڕازی ،لەبەر چ ناهێڵن بجیە داوای

دکتورە لەڕاستیدا ئەو کە هاوسەر گیری کردەوە و

پەردەی کچێنی نەماوە واتە ئیستا خۆ ئەو پەردەی کجێنی نیە خوێن نابینێت خێزانەکەشمان دەڵێن چۆن دەبێت

ئەتوو لە شەوی زاوایەتی چاوت خوێنی پەردەی کچێنی نەبینێت .

لەڕاستیدا منیش حەز ئەکەم خوێنی پەردەی کچێنی ببینم تا هەستبکەم کە پیاوم لۆیە لە ڕاستیدا دەمەوێت

ئەگەر بتوانی پەردەی کچێنیەکەی چاک بکەیتەوە هەتا ئەمنیش لە بینینی چەند دلۆپە خوێنە  بێ بەش نەبم .

وەڵامی ئەو کوڕە شۆکی کردم  و لە بیرکردنەوەی ئەو کوڕە زۆر سەرم سوڕما کە بە دڵنیاییەوە ئەو کوڕە بیرکردنەوەی کۆمەڵگایە لەمێشکیدا چەسپاوە .منیش بە ووردی لۆم باسکرد کە گوتم کوڕی باش ناکرێت پیاوان پیاوەتی خۆیان لە چەند دڵۆپێک خوێنی پەردەی کچێنی ببیننەوە

دەزانی ئەو جۆرە هەستە هەستێکی زۆر خراب و ناشرینکردنی ژنە و خۆ ناشرین کردنی پیاوە . بیر لەو بابەتە مەکەوە باوەڕیشم بە دانانەوەی پەردەی کچێنی نیە .

کاری من لە پزیشکیدا پسپۆرم لە پزیشکی دادوەری واتا من پشکنین دەکەم بۆ پەردەی کچینی  کە ئەوە پسپوری منە  نەک چاککردنەوەی پەردەی کچینی.

دواتر ئەو جۆرە داواکاریەت لە دڵخوازەکەت . نیشاندانی سۆز نیە بەڵکو تێرکردنی ئەو هەستەیە کە لە هزری خۆتدا لەگەڵی ژیاوی ئەگەر بتوانی هێزی پیاوەتی خۆت لەو جەند دڵۆپە خوێنەدا نەبینیەوە ئەوە جوانترین ڕەفتارت نیشانداوە کە بیر لە پێکەوە ژیان دەکەیەوە لەگەڵ ژنێک کە پێشتر هاوسەرگیری کردوە .چونکە ئەو بە پێی یاسا و شرع هاوسەرگیری کردوە و هەر بەپێی یاسا و شرعیش جیابۆتەوە لە هاوسەرەکەی .

لەڕاستیدا دەمەوێت پێت بلێم پیاوەتی خۆت هەرگیز مەبەستەوەبەو دڵۆپە خوێنەی کە هیچ گرینگیەکی نیە .

شکۆی خۆت و دڵخوازەکەشت بەو جۆرە باوەڕە مەشکێنتە .

خوێنەری ئازیز

ئەو گفتوگۆیە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە لەو کۆمەڵگایەدا کە ئێمەتێیدا دەژین . ڕەنگە ئەمن ڕۆژانە گوێم لەو بابەتە پڕ ئازارانەبێت خۆم زۆر غەمی پێ دەخۆم چونکە نامەوێ

چیتر میلەتی ئێمە لەناو ئەو زەڵکاوە مەلەنەکات .

دەزانم ئیستا گەلێک هەن لەناو ئەو هزرەبن و هەریەکەو بە جۆرێک تێی ڕا بمێنن بەڵام داخ کە هەن و داخ

کە شێوازێکی ناشرین کردنی هەڵبژاردنی ژیانە ئەگەر مرۆڤەکان شێوەیە بیربکەنەوە .

دەزانم ئیستا هەندێک لە ئێوەی ئازیز  لەسەر سوڕماندان

لەو شێوە هەڵسوکەوت کردنە بەڵام ئەوە ڕاستی ژیان و بیرکردنەوەی هەندێک لە خێزانی میلەتەکەمانە .

تکایە با هەر لە منداڵیەوە نەبینە هۆکاری چاندنی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە لەناو مێشک و دڵی منداڵەکانمان .

با ئەو زانیاری و ئەو بیرکردنەوانە نەوە دوای نەوە نەگوازرێنەوە و بەتایبەتی زانیاری هەڵە.

لەڕووی زانستیەوە وەک پسپۆری بەش ئەرکی سەرشانمە بڵیم لەڕووی زانستی پاکیزەی کچ لەسەداسەد بەند نییە بە پەردەی کچینی.

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو

پسپۆری پزیشکی دادوەری

مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی