ناس کورد-
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وەكه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق ئاشکرا کرا کە باس لە پرسی هەڵبژاردن و دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی سەرکردە و نوێنەری لایەنە کوردییەکان لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی تاووتوێ كرا‌و، گفتوگۆ لەسەر چاره‌سه‌ری پرسه سیاسییه هه‌نووكه‌ییه‌كان كرا و هاوكات بابه‌تی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەوەش هاتووە، له لایه‌كی دیكه‌وه، كێشه نێوخۆییه‌كان و نه‌بوونی متمانە لە نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌وردی خرایه به‌رباس و به‌تێر و ته‌سه‌لیی گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لای خۆیه‌وه عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوور بێ له فشار و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتدار بارودۆخی خه‌ڵكی چاك بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ژیان و گوزه‌ران و سه‌رجه‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت و ناشكرێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت."