کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش پەلاماری کێڵگە نەوتییەکانی سەلاحەدینیانداوە و هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. . ئەفسەرێک لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەڵاحەدین ڕایگەیاندووە چەکدارەکان پەلاماری کێڵگەکانی عجێل و عەلاسیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین داوە بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەپەرچدراونەتەوە و هەڵهاتوون. . ئەو ئەفسەرە باسی لەوەکردووە، سەرەتا چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی پاسەوانی سوپا لە ناوچەکە و دواتریش پەلاماری کێڵگە نەوتییەکانیانداوە. . بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەفسەرە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هێزی پشتیوانی بۆ دۆزینەوەی ئەو چەکدارانە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە. . ئەم هێرشەی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2018ەوە بە یەکەمین چالاکی ئەو چەکدارانە دێت کە ئەنجامیان دابێت.