گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەر چی ڕێککەوتوون

حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران’’ هاتەدەنگ

2022.05.26 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران’’ هاتەدەنگ

ناس کورد- 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان نه‌كردووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:



دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌ زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.

 

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێ ڕایبگەیەنێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و، هاوکات به‌ ڕوونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه‌. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن.

 

په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌یه‌، ئه‌و پرسه‌ی که‌ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه‌.