گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی هەبووە

2022.05.26 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی هەبووە

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوان هەمیشە بڕوایان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختیکردووەتەوە "دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.

 

سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند و وتی، هەموولایەک دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی هەموولایەک بکات.

 

هەر لە کۆبوونەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێت.