گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى نوێی سامانە سروشتییەکان بەڵێنێک دەدات

2022.05.26 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى نوێی سامانە سروشتییەکان بەڵێنێک دەدات

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى هەرێم کە بەوەکالەت پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان پێدرا بەڵێندەدات لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم درێغی نەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد (26-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و ئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە ببەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆک وەزیران، لە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستاندا دەبین و، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین".

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26-5-2022)  رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى پەسەند کردووە، کە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستییەوە داواى دەستلەکارکێشانەوەى کردبوو.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى حکومەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.