ناس کورد-
تەرمى گەشتیارێک دواى 22 ڕۆژ لە خنکانى لە رووبارى چۆمان دۆزرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرگرى شارستانى سۆران (26-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "کاتژمێر (10) بەیانى تەرمى هاوڵاتى بە رەچەڵەک عەرەب (عبدالقادر عبدالرزاق) تەمەن (38) ساڵ دۆزرایەوەو دەرهێنرا لە لایەن تیمەکانمان لە سنورى قەزاى چۆمان دواى (22) دوو رۆژ لە خنکانى لە رووبارى چۆمان".
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەرمەکە کەمتر لە (1کم) دوور کەوتبوەوە لە شوێنى رووداوەکە دواى ئەوەى تەرمەکە دەرهێندرا راستەوخۆ لە لایەن تیمەکانمان گواسترایەوە بۆ پزیشکى دادى لە سۆران.