گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کالیفۆڕنیا چوار کەس کوژران

2019.07.29 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کالیفۆڕنیا چوار کەس کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 11ی تریش برینداربوون. . ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا (دووشەممە 29ی تەمموز بەکاتی هەولێر)، لە فیستیڤاڵێکی خواردن لە شاری سان خوسيەی کالیفۆڕنیا ڕوویداوە. . پۆلیس ڕایگەیاندووە، کەسێکی سپی پێستی تەمەن 30 ساڵ بە هەڕەمەکی تەقەی لە ئامادەبووانی ڤیستیڤاڵەکە کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی پێوەبوون. . بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکە لە ترسی تەقەکان خۆیان حەشار دەدەن. . لەوبارەوە سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، پۆلیس تەقەکەرەکەی کوشتووە بەڵام گومان دەکرێت تەقەکەرێکی دیکەش لە ڕووداوەکەدا دەستی هەبێت. [embed]https://twitter.com/CynthiaSal24/status/1155712527319228418[/embed] .