گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نۆ ساڵدا  100 ملیۆن دۆنم دارستان سوتاون

دەستەى ژینگەى هەرێم پێشبینى بۆ شەپۆلەکانى خۆڵبارین دەکات

2022.05.26 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى ژینگەى هەرێم پێشبینى بۆ شەپۆلەکانى خۆڵبارین دەکات

ناس کورد-

 

دەستەى ژینگەى هەرێم رایگەیاند، ناتوانن شەپۆلەکانى خۆڵبارین رابگرن چونکە لەدەرەوەى هەرێمەوە دێن، ئەگەریش هۆکارەکان چارەسەر نەکرێن ڕەنگە خۆڵبارین زیاتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولڕەزاق خەیلانی وتەبێژی دەستەکە بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین، چونکە لای ئێمەوە نیە و لە دەرەوە بۆمان دێت".

 

دەشڵێت" لەساڵی 2010 هەتا ساڵی 2019 بەنزیکەیی 100 ملیۆن دۆنم دارستان سوتاوه،‌ بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە، ئەوەش هۆکارێکە بۆ تێکچوونی ژینگه".

 

سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ئاستی خۆڵبارین، وتەبێژی دەستەی ژینگە وتی" ئەوە دەگەڕێتەوە سەر بوونی ئەو هۆکارانەی کە سەرەکین بۆ دروستبوونی خۆڵبارین ئەگەر توانرا ئەو هۆکارانە لابچێت کەواتە خۆڵبارین کەم دەبێتەوه،‌ بەڵام ئەگەر نەتوانرا ئەو هۆکارانە لاببرێن کەواتە ڕەنگە خۆڵبارین زیاتر بێت".

 

 "ئێستا پرۆژەیەک هەیە لەناوخۆی سعودیە 10 ملیار دار دەچێنێت لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئیتر ئەوە کاریگەری زۆردەبێت لەسەر کەمبوونەوەی خۆڵبارین لەبەرئەوەی کە داری چەند و ئاوی دابین کرد بۆ ئەو شوێنانە ئیتر ئەو خۆڵەی کە لەوێ هەبوو لەگەڵ با دەگوازرایەوە بەهەبوونی دارستان و ئاو ئیتر ناگوازرێتەوە کەواتە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە"، خەیلانى وایوت.