گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکى تر خرایە شوێنى

وەزیرى سامانە سروشتییەکان دەستى لەکارکێشایەوە

2022.05.26 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى سامانە سروشتییەکان دەستى لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى پەسەند کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرکى حکومەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.



دەقی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لەبەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.

 

بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بەپێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان