ناس کورد-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئاردی سفری هاوردە دەکات، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بوونی ماددەى ژەهراوی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەن (25-5-2022)، لیژنەیەکى هاوبەش لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری و تەندروستی سلێمانی و کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی سلێمانی دروستدەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە نمونەی ئاردی سفری هاوردە وەردەگرێت و پشکنینی کیمیایی بۆ دەکات، بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری بوونی مادەی ژەهراوی.