گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق و هەرێم پلان بۆ سەرژمێرى دادەڕێژن

2022.05.25 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و هەرێم پلان بۆ سەرژمێرى دادەڕێژن

ناس کورد-

 

وەزیری پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، لایەنی دارایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان مسۆگەر کراوە و بە هەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەوادەى پێشنیازکراودا بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە کۆپییەکی بە "ناس" گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە (٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢)، خالد بەتال ئەلنەجم وەزیری پلاندانان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری کردووە، بەبەشدارى سەرۆكی دەستەی ئامار لە هەرێمی كوردستان، سیروان محەمەد و شاندی یاوەری.

 

بەپێی بەیاننامەکە "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر كۆمەڵێك بابەتی گرنگ كە تایبەتن بە ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان، وەك کارئاسانى بۆ رێوشوێنەکان و زیادکردنى کاتژمێرەکانى کارکردن، بەمەبەستی رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە بەرواری پێشنیارکراوی خۆی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا."

 

ئەلنەجم ئاماژەی بە دەستەبەرکردنی لایەنی دارایی سەرژمێری کرد، لەگەڵ لە گۆڕینی سەرژمێرییەکە بۆ پڕۆژەیەک لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێناندا".

 

هەروەها جەختى لە گرنگی پرۆژه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان كردەوە، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌ری سامان، به‌پێی قه‌باره‌ی وردی دانیشتوانی پارێزگاكان".

 

وەزیرى پلاندانان باسى لەوەشکرد، ئاماده‌كارییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌مووان به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

رونیشیکردەوە "هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزمونى لە ناوچە هەڵبژێردراوەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، جگە لە کارەکانی دیکەی پەیوەست بە دامەزراندنی ناوەندێکی داتا، تەواوکردنی نەخشەی یەکە کارگێڕییەکان.