گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەى گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتى لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

2022.05.25 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەى گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتى لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، تا ئێستا  ڕێبەر ئەحمەد کاندیدى حزبەکەیەتى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یەکێتیدا نەکردووە لەو بارەیەوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت پێکەوە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 شەریف سلێمان (25-5-2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت "گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتى لەبەرژەوەندى پڕۆسەى سیاسی و هەرێمى کوردستانە و ئەنجامى بەرهەمداریان دەبێت".  

  

وتیشى "گفتوگۆمان دەبێت لەسەر پرسی کاندیدى سەرۆککۆمار و ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنین و پاشان دەچین بەرەو پێکهێنانى حکومەت".

 

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی (25-5-2022) کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە کە زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان هاتووەتە ئاراوە.

 

لەکۆبوونەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەشی مەکتەبی سیاسیی ھەردوولا گفتوگۆ بکات لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردن و کۆبوونەوە ھاوبەشەکانی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی وەک پرەنسیپی کاری پێکەوەیی بەردەوام دەبن.