گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمواری یاسای هەڵبژاردن

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان

2022.05.25 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان

ناس کورد-

 

 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کۆبوونەوە و دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانیان تاوتوێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان، لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها بەمەبەستی سازان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، فڕاکسیۆنەکان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزبەکانییان تاوتوێی ئەو بابەتانە بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/٥/۲٥ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرپەرشتی د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، و بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، و منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، و کاری لەپێشینەی پەرلەمانیش ئەو یاداشتانەی لەسەر پرسە جیاجیاکانە و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە جێبەجێبکرێت، هەروەها کار لەسەر ئەو پڕۆژە و پێشنیازە یاسایانە بکرێت کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ کراوە، هاوکات بەمەبەستی سازان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، فڕاکسیۆنەکان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزبەکانییان تاوتوێی ئەو بابەتانە بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان.