ناس کورد-
دوو برا لە له كوێستانه‌كانی بناری چیای هه‌ڵگورد لەسنورى چۆمان بەهۆى تەقینەوەى مینەوە برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مین، فه‌رهاد شێرزاد و یوسف شێرزاد کە دانیشتووی قه‌زای چۆمانن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا روویان له كوێستانه‌كانی بناری چیای هه‌ڵگورد كردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى تەقینەوەى مینەوە هەردوو براکە برینداربوون و دۆخیان جێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له هه‌ولێر.