ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هیچ سەرمایەدارێکی سلێمانی ئامادەنەبووە زەویەکانی چاڤیلاند بکڕێت، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بخرێتە مەزادەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح (25-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرمایەدارەکان وتویانە "زەوی بەبێ بەرامبەر بدرێتە کەسێک ئيمە بۆ بە 150 ملیار دینار بیکڕین و حەقی خەڵکیشی تێدایە".
بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی دووی سلێمانی 50 دۆنم زەوی لە چاڤیلاندا بخاتە مەزادەوە.
دانا محەمەد، پارێزەری خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە فرۆشتنی ئەو زەوییە 155 ملیار دینار سەرمایەی چاڤیلاند لە دەستی خاوەن پشكەكان دەڕوات.