ناس کورد-
پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بەهاتنى شەپۆلێکى نوێی خۆڵبارین دەکەن لە باشورى موسڵ، کە کاریگەرى لەسەر چوار پارێزگاى دیکە دروستدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن ئەسەدى کەشناسی عێراقى (25-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، نەخشەکانى کەشناسی ئاماژە بە دروستبوونى شەپۆلێکى سوکى خۆڵبارین دەکەن لە باشورى موسڵ و رۆژهەڵاتى سوریا لە عەسرى ئەمڕۆدا، کە لەئێستادا کاریگەرى لەسەر بەشێکى هەولێر و کەرکوک و باکورى ئەنبار و سەڵاحەدین دروستکردووە، دواتریش کاریگەرى لەسەر ناوچەکانى ناوەڕاستى وڵات دروستدەکات.
دەشڵێت ڕۆژى پێنج شەممە کەش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبێت، خۆڵبارینى سوک و بەرزبوونەوەى پلەى گەرما.