گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

مەلا بەختیار لەبارەى ئەگەری لەشکرکێشی بەغدا بۆسەر هەرێم قسە دەکات

2022.05.25 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

مەلا بەختیار بە دووری دەزانێت بەغدا بتوانێت هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان و دەڵێت، "مەگەر بە هاوکار و پلانی وڵاتێکی دراوسێ ئەو کارە بکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (25ی ئایاری 2022) گوتی، پێویستە پرسیار بکرێت بۆچی حکومەتی عێراقی دەستوور جێبەجێ ناکات، "ئەگەر بەغدا لەسەر کێشە دەستوورییەکان، نەوت و غاز، بودجە و مووچە، پێشمەرگە و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڵێن و کێشەکانی جێبەجێ بکردایە، ئەمە ڕووی نەدەدا."

 

دەشڵێت، "هەروەها هەرێمی کوردستانیش کاتێکی زۆری بە فیڕۆدا، دەبووایە زۆر زووتر وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار بکردایەتەوە کە بەغدا پابەندی بەڵێن و ڕێککەوتنەکان نابێت."

 

لەبارەی ناردنی هێز لەلایەن بەغداوە بۆسەر هەرێم، مەلا بەختیار گوتی، "هیچ شتێک لە سیاسەتدا دوور نییە، بەڵام ئەوەندەی من نەخشەی سیاسی و کێشەکانی لایەنە سیاسییەکانم خوێندووەتەوە، ناردنی هێز لەلایەن بەغداوە بۆسەر هەرێم بۆ ئەمساڵ و ساڵی ئایندەش بەدوو دەزانم، بەغدا ناتوانێت وەها کارێک بکات مەگەر بە دەستکیسەی دەوڵەتێکی هەرێمی، ئەگەرنا بۆخۆی توانای ئەو کارەی نییە."

 

مەلا بەختیار گوتی، "هێشتا بوارێکی زۆر ماوەتەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان و لێکتێگەیشتن، ناکرێت لەسەر ئەم کێشانە و پێش ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکان، بەغدا پەنا بباتە بەر هێز."