ناس کورد-
ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر لەبارەی فرەژنییەوە جەخت دەکاتەوە کە "یەک ژن بەسە" و دەڵێت، "زۆر جار دە بێتە هۆی ستەم لە ژن و منداڵەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد تەیب لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هاوسەرگیری و فرەژنییەوە (25ی ئایاری 2022) دەڵێت، "ئەوەی پێیان وایە ئەسڵ لە ئیسلامدا فرەژنییە هەڵەن، بابەتەکە زۆر جار ستەمە لە ژن و منداڵیش."
داواش لە موسڵمانان دەکات "دووبارە ئایەتەکانی قورئان بخوێننەوە لەبارەی فرەژنی و لە پێش و پاشی تێ بگەن."
شێخی ئەزهەر باسی لەوەش کردووە کە "موسڵمان ئازاد نییە لەوەی ژن بەسەر ژنی یەکەمیدا بهێنێت، ئەو مۆڵەتە کە ئیسلام داویەتی بۆ فرەژنی پێوەند و مەرجی هەیە، فرەژنی مافە بەڵام مافێکی پێوەنددار."
جەختی کردووەتەوە کە "فرەژنی بەبێ دادپەروەری حەرامە" و دەڵێت، "بەڵام من لەسەر قەدەغەکردن ئەو دیاردەیە قسە ناکەم و پشتگیری یاسایەک ناکەم کە مافی شەرعی لە مرۆڤ بستێنێتەوە، بەڵام بە هەموو شێوەیەک دژی خراپ بەکار هێنانی دەوەستمەوە."